خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوش ته‌رمی نەسرین قادری، كچه خوێندكاری كورد كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بێهۆش ببو، دواتر گیانی له‌ده‌ستدابو، گه‌ڕێنرایه‌وه مه‌ریوان و به‌یانی ئه‌مڕۆش به خاكسپێردرا.
ئاوێنە: قادری، خوێندکار و خەڵکی مەریوان، کە چەند ڕۆژ پێش لە تاران کەوتبوە بەر هێرشی هێزە حکومەتییەکان بێهۆش ببو، دوای چەند ڕۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هاوكات شه‌وی رابردو خۆپیشاندان له نزیكه‌ی 10 شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌رده‌وام بون، له‌وانه مه‌ریوان، سنه سه‌فز، تاران و ئه‌هواز و كه‌ره‌ج، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كردوه و دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وته‌وه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، "ته‌رمی نه‌سرین قادری كچه خوێندكاری كورد له تاران كه به‌هۆی لێدانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چوه‌ته كۆماوه و گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌وی رابردو گه‌یشته‌وه مه‌ریوان و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌خاك سپێردرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، شه‌وی رابردو فەرمانداری مەریوان، بەرپرسانی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپا لە مەریوان چونەتە ماڵی دایک و باوکی نەسرین قادری و کەسوکاری ناوبراویان ناچارکردوە کە ماڵی ئەو بنەماڵەیە بەجێبهێڵن.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كودپا، نه‌سرین قادری له ناڕه‌زاییه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردو به‌شداری كردوه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركریان كردوه و دواتر بێهۆش بوه و گیانی له‌ده‌ستداوه
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی، له ماوه‌ی 50 رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا 304 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون كه 41 كه‌سیان منداڵ بون.