کازم فاروق لەبارەی تەواوبونی تەمەنی پەرلەمانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2022-11-06       976       

تەواوبونی تەمەنی پەرلەمانى كوردستان، د.کازم فاروق پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەمەبدەئی د.كازمدا بڕوا بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نییە".

ئاوێنە:  نامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌خته‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بریكارى گشتى د.كازم فاروق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئەمڕۆ 6ى 11ى 2022 نامەی جەختکردنەوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی (د.کازم فاروق) لەئەندامێتی پەرلەمانی کوردستانمان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، چونکە لەمەبدەئی دکتۆر کازمدا بڕوای بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نییە".

بریكارى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایی دێت‌و له‌مه‌بده‌ئى د.كازمیشدا باوه‌ڕى به‌درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان نییه‌".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر نامه‌ى فه‌رمى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار د.كازم فاروق له‌ڕۆژى 27ى 2ى 2022 كه‌ خودى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستانى كردوه‌و داوایكردوه‌ له‌نزیكترین كاتدا دانیشتنى په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندبكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×