ئەندامێكى جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهى گۆڕان لهپهیامێكدا سهبارهت بهو 12 پهرلهمانتارهى دهستیان لهكارنهكێشاوهتهوه دهڵێت:"دوانزە سوارەکەی پەرلەمان مونافق دەرچون".
ئاوێنە: هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهى گۆڕان لهفهیسبوكى خۆى ڕایگهیاند، "دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، تەنها دوو ڕێگە هەبوو لەبەردەم پەڕلەمانتاران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە".
وهكو ئهو نوسیویهتى:"ڕێگەی یەکەم دەنگدانە بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانو ئەوانەی دەنگیانداوە پێیانوایە لەبەر کۆمەڵێ هۆکار لەئێستادا زەمینە لەبارنییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێم، ئەم پەڕلەمانتارانەی کە دەنگیان بەدرێژکردنەوەداوە ئەوا زۆرینەی پەڕلەمان پێکدەهێنن، ڕای پێچەوانە دەنگ نەدانە بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان، دەتوانم بڵێم بەتەنها یەک بەڕلەمانتار لەگەڵ خودی ڕاکەی خۆی ڕاستگۆ بووە".
پێیوایه، "چونکە بۆ بەرگریکردن لەڕاکەی خۆی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەڕلەمان کردوەو پەیامی کرداریشی داوەتە دەنگدەرانی خۆی، ئەم پەڕلەمانتارە دکتۆرە شایانە، دکتۆرە شایان دوو پەیامی نارد هەم بۆ بزوتنەوەکەی هەم بۆ دەنگدەرەکانی، بەبزوتنەوەی گۆڕانی وت ئەم پێگەیە موڵکی ئێوەیەو تا ئێرە ئەمانەت بوە لای منو بفەرمون پێشکێشی خۆتان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەنگدەرانی وت ئەم هەڵوێستەم لەپێناو بەرژەوەندی ئێوەیەو منیش لەمەودوا وەکو ئێوە شەق ئەدەم لەپەڕلەمانێک کە بەرگری لەمافەکانی ئێوە ناکات".
بهبۆچونى شێخانى، "دوانزە سوارەکەی پەڕلەمان سەلماندیان کە ئەوکەسانەن هەمیشە ترسنۆکانە ئەجەنگنو هەمیشە لەدورەوە سەیری کۆتایی شەڕەکە ئەکەنو ئەگەر براوەبون ئەوا ئەچن بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکانو ئەگەڕ لەشکر توشی شکست بوو ئەوا ئەم دوانزە سوارە مونافقە قاچەکانیان لەدوانەوە ئەبێت بەچوار بۆ ڕاکردن،
بەکورتی دەڵێم ئەرێ کەسێ هەیە پێمان بڵێت سودی ئەم دوانزە سوارە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا چی بوە، ئەرێ کەسێ هەیە پێم بڵێت ئەم دوانزە سوارە لەماوەی ڕابردودا پڕۆژەیان چی بووە".
دهپرسێت، "ئەی کام پڕۆژەیان هاتۆتە بواری جێبەجێکردن کە سودی هەبووبێ بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، ئەرێ کەسێ نییە ئیتر پێیان بڵێ ئەو هەموو چەواشەکاریو درۆیە تاکەی، ئەرێ کەسێ نییە پێیان بڵێت جیاوازی ئێوەو دەسەڵاتداران چییە، دەسەڵاتداران زۆر بەئاشکرا سامانی ئەم وڵاتە ئەدزنو ئەم دوانزە سوارەش زۆر نامەردانە دەنگی خەڵکی بەشمەینەت بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان".
لهكۆتاییدا دهڵێت:"ئەم دوانزە سوارە مونافقە زۆرینەیان پێش بونیان بەپەڕلەمانتاری، خاوەنی هیچ شتێ نەبون، ئەرێ کەسێ نییە لێیان بپرسێ ئەو هەموو سەرمایەو موڵکو ماڵو خانوی بەرزو سەیارهی ئاخیر مۆدێلتان لەکوێ بوو، ئەبێ لەمەودوا خەڵکی هەرێم زۆر لەوە هۆشیارتربێتو نابێت جارێکی تر ڕێگەبدرێت وەک خۆیان دەڵێن بەفۆڕمێکی تر ئەم دوانزە سوارە بۆگەخۆرە یاری بەعەقڵی ئەم میلەتە بکەن".