رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆ‌و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئەوەی یاسای سەروەر بێت، دەبێت تاوانبارانی كوشتنی هاوكار جاف بدرێنە دادگا. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، "دادگا‌و لایه‌نه‌په‌یوه‌نیداره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه تێوه‌گلاوه‌ن له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه."
ئاوێنه: دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبەر ئەحمەد له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە، دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، "بۆ ئەوەی یاسای سەروەر بێت، دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا‌و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت".
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، "دوای ئه‌و ڕوداوه‌ی له‌هه‌ولێر ڕویدا [كوشتنی هاوكار جاف] هیچ لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبار نه‌كراوه، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه ئه‌نجامده‌درێت له‌هه‌ر شوێنێك بێت، ئه‌وانه به‌رپرسن كه له‌پشت كرده‌وه‌كه‌ن، دادگا‌و لایه‌نه‌په‌یوه‌نیداره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه تێوه‌گلاوه‌ن له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، بۆیه پێویسته داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكه‌ن‌و ڕاده‌ستی دادگا بكرێن، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه نییه‌و بابه‌تێكی ئه‌منیی‌و تیرۆریستییه".
وته‌كانی رێبەر ئەحمەد له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی دۆسیه‌ی "نیرۆركردنی" هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری باڵای دژه تیرۆری یه‌كێتی له‌هه‌ولێر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ری باڵای دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌رچوه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه.