باڵوێزی كه‌نه‌دا له‌عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان‌و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ئاشكراكرد، هاوكات داوای دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئاوێنه: گریگۆری گالیگان، باڵوێزی كه‌نه‌دا له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مرۆ ته‌مه‌نی دیاریكراوی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق كۆتایی دێت، بۆ دڵنیابون له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ساڵی داهاتو، كه‌نه‌دا داوا له‌هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن‌و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی باوه‌ڕپێكراو له‌واده‌ی خۆی تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بتوانن مافه ده‌ستورییه‌كانیان به‌كاربهێنن."
به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 6ی 11ی 2022 ماوه‌ی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، هه‌رچه‌نده بڕیاربو لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی‌و پارتییەوە هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراو بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
رۆژی 9ی 10ی 2022، به‌ده‌نگی 80 په‌رله‌مانتاری پارتی، یەكێتی، هەشت پەرلەمانتاری گۆڕان‌و پێكهاتەكان یاسای به‌رده‌وامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ده‌رچوێندرا، به‌وه‌ش بۆ جاری هەشتەم په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه.