وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا وهڵامی لێدوانێكی پێشتری زیاد جهبار، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی لهپهرلهمانی كوردستان دهداتهوهو دهڵێت، "ئەم بەڕێزە لەسەر چی بنەماو بۆ چی مەبەستێک ئەم ژمارانەی ئاماژە پێ دەکات کە هیچ ئەسڵو راستی تێدا نییە".
ئاوێنه: لهڕونكردنهوهكهی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووه، "زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی باس لەدیارنەمانی رۆژانە 175 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەکات. ئەم پەرلەمانتارە بۆ خۆیشی دەزانێت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی (دیلۆیت) وەک لایەنی سێیەمو چاودێر، وردبینی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و راپۆرتی مانگانەی خۆیشی بڵاو دەکاتەوە."
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بەتێکڕایی لەنێوان 425-435 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت. بۆ نمونە لەمانگی یەکی ئەمساڵ رۆژانە 435,911 بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێناوەو، لەمانگی پێنج 434,469 بەرمیلو لەمانگی 10 بۆ 426,075 بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دهڵێت، "کۆمپانیای دیلۆیت ئەم ژمارانەی سەرەوە لەراپۆرتەکانی خۆیدا پشت ڕاست کردووەتەوە. پرسیار ئەوەیە ئەم بەڕێزە لەسەر چی بنەماو بۆ چی مەبەستێک ئەم ژمارانەی ئاماژە پێ دەکات کە هیچ ئەسڵو راستی تێدا نییە."