سوید هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان ڕاده‌گرێت‌
  2022-11-07       832       

له‌نوێترین بڕیاریدا حكومه‌تى سوید ڕایگه‌یاند، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان ڕاده‌گرێت‌و هیچ جۆره‌ پشتیوانیه‌كیش له‌یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌)‌و پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) ناكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاردانه‌وه‌ى توند نیشاندراو هاوسەرۆکی كه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌و بڕیاره‌ گورزێکە لەدیموکراسی‌و ئاسایشی جیهان".

ئاوێنە:  سوید ڕایگه‌یاند، له‌هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندیی‌و پاڵپشتیه‌ك له‌گه‌ڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه‌)و پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) دورده‌كه‌وێته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازى‌و سیاسییه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وو به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) هه‌یه‌.

بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى سوید كاردانه‌وه‌ى توندى لێكه‌وته‌وه‌و ڕەخنەی زۆرێک لەچالاکانی کوردى به‌دوا خۆیدا هێناو جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ بەئامانجی نزیکبونەوەیه‌ لەتورکیا بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی له‌ڕێكخراوى په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به‌(ناتۆ).

ئەحمەد کەرەموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه‌) ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیارە بۆ ئەوەی چیتر پشتیوانی لەیەپەگەو پەیەدە نەکات، بڕیارێکە بەتوندی دژایەتی پێوەرە دیموکراسیەکان‌و بەهاکانی سوید دەکات‌و گورزێکە لەدیموکراسی‌و ئاسایشی جیهان.
 
جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "تورکیا ئەندامێتی لەناتۆ بۆ فشارخستنەسەر سویدو جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەکاردەهێنێت، كوردانیش ئەم بڕیارە، بەپەلاماردانی حکومەتی سوید بۆ داواکارییەکانی ئەردۆغان دەزانن".
 
له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ کوردۆ باکسی نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی (سویدی-کورد) نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌و بڕیاره‌و دژایه‌تیكردنى ڕۆژئاواى كوردستان‌و لێدوانەکەی تۆبیاس بێلسترۆمی وەزیری دەرەوەی سودیشى بەبێڕێزی وەسفکرد به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان.
 
ئه‌وه‌شى وتوه‌، "بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لانیکەم 11 هەزار گەنجی کورد لەپێناو سەلامەتی هەمومان گیانی خۆیان بەخشیوە، لێدوانەکەی بێڵسترۆم ناخۆش‌و بێڕێزییه‌".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×