بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ بێ کارەبا دەبن و داوای لێبوردنیشیان لێدەکات.
ئاوێنە: ڕوونکردنەوەیەکدا کە کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دەکەینەوە، کە ماوەی سێ رۆژە تیمەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری هێڵی نوێی (سلێمانی رۆژهەڵات بۆ هەر سێ ناوچەی سیدصادق و پێنجوێن و هەڵەبجە) کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت، کاردەکەن لە هێڵی 132 کەی ڤی-ی سەیدصادق – پێنجوێن بۆ بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوەی هێڵەکە.
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کارانەوە ماوەی سێ ڕۆژە کارەبا کوژێنراوەتەوە و بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانیان ئەمڕۆش کارەبایان نابێت، بەوهۆیەشەوە داوای لێبوردن لە دانیشتووانی قەزاکە دەکات.