کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ری كۆمه‌كی مرۆییه بۆ عێراق و له ساڵی 2014ه‌وه زیاتر له 3.4 ملیار دۆلاریان بۆ كۆمه‌كی مرۆیی ته‌رخانكردوه بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییه‌كان و ئاواره عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌كه و هه‌ڵسانه‌وه له وێرانكاری ده‌ستی داعش.
ئاوێنە: ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له وتارێكدا له‌میانی كردنه‌وه‌ی دو به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی سوتانی سلێمانی له دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات كه پێشوازیان له په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كردوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان، حكومه‌ته‌كه‌م سه‌ربه‌زه كه یارمه‌تیتان ده‌دات له رێی پڕۆژگرامه‌كانی به‌هاناوه‌چونی مرۆیی له عێراق، كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵ له خۆده‌گرێت بۆ په‌نابه‌رانی سوری و ئه‌و عێراقییانه‌ی كه ئاواره بون له‌سه‌ر ماڵی خۆیان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه له خۆیان گرتون و ئه‌وانه‌ش كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و شوێنی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ری كۆمه‌كی مرۆییه بۆ عێراق، "له ساڵی 2014ه‌وه زیاتر له 3.4 ملیار دۆلارمان بۆ كۆمه‌كی مرۆیی ته‌رخانكردوه بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییه‌كان و ئاواره عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌كه و هه‌ڵسانه‌وه له وێرانكاری ده‌ستی داعش".
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر باسی له‌وه‌شكردوه، "له ساڵی 2022 حكومه‌تی ئه‌مریكا زیاتر له 251 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكردوه و بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییه په‌راوێزخراوه‌كان و زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاریش بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌ره سورییانه‌ی كه به سنگفراوانییه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقییه‌وه له خۆگیراون".