پارتى هه‌ڵبژاردنێكى تر ئه‌نجامده‌دات
  2022-11-07       626       

ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌نزیكترینكاتدا كۆمیته‌ى ناوه‌ندیی پارتى كۆده‌بێته‌وه‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌ڵده‌بژێرێت.

ئاوێنە: ئومێد خۆشناو ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیی پارتى ڕایگه‌یاند، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى پارتى په‌سه‌ندكراوه‌ له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كۆمیته‌ى ناوه‌ندىى كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌سته‌ى كارگێڕو مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵده‌بژێرێت.

وتیشى:"سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەسیاسیەکان‌و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان، پلانی پارتی دەبێت‌و لەنزیکترینکاتدا دەکرێت، هەمیشە ئەو کێشەو ململانێیانەی کە هەیە لەچوارچێوەی گفتوگۆو دیدارو سەردانە فراوان‌و هاوبەشەکاندا چاره‌سه‌رده‌كرێن، پارتیش خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم‌و عێراق‌و ناوچەکە باشتربێت، بۆیە لەداهاتودا سەردان‌و دیدارو گفتوگۆ دەبێت".

له‌كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان ناوى سه‌ركردایه‌تى گۆڕدرا به‌كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى‌و له‌جیاتى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بەبەشداری نزیکەی 1000 ئەندام، پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری دهۆک کۆنگرەی 14ى ئەنجامداو ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×