توركیا 41 هەزار كۆچبەری دیپۆرت كردووەتەوە
  2022-11-07       448       

پارێزگای ئیستانبوڵ ڕایگەیاند بە هەماهەنگی و بە پشتیوانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی.

ئاوێنە: پارێزگای ئیستانبوڵ ڕایگەیاند”دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، ٤١ هەزار و ٣٥ كۆچبەری نایاسایی ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی گشتیی كۆچ و كۆچبەران كاری پێویست بۆ ١٠٠ هەزار و ٦٢٦ كۆچبەری دیكەیش ئەنجام دراوە و دواتر رەوانەی بنكەكانی گێڕاندنەوە لە پارێزگاكانی دیكە كراون”.

پارێزگای ئیستانبوڵ سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی كە ٢١ هەزار و ٨٢٤ لەو كۆچبەرانەی دیپۆرت كراونەتەوە هاووڵاتیی ئەفغانستان و چوار هەزار و ٦٩١یشیان هاووڵاتیی پاكستان بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×