بانکی ناوەندی مامەڵەکردن لەگەڵ چوار بانکی عێراقی رادەگرێت
  2022-11-07       563       

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رابگرێت، دوای ئەوەی بڕیاردرا وردبینی بۆ کارەکانی ئەو چوار بانکە بکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مامەڵەکردن بە دینار لەگەڵ ئەو بانکانە بەردەوامی دەبێت.

ئاوێنە:  ناوەندی عێراق لە بڕیارێکدا کە رۆژی شەشی ئەم مانگە بڵاویکردوەتەوە و ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەپێدراوە و دامەزراوە داراییەکانی کردوە، ئەوەشی خستوەتەڕو، بڕیاردرا بە راگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ (بانکی ئەلئەنساری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پشتیوانی دارایی، بانکی ئەلقابض-ی ئیسلامی بۆ پشتیوانی دارایی و وەبەرهێنان، بانکی ئاسیا عێراقی ئیسلامی بۆ  وەبەرهێنان و پشتیوانی دارایی و بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراقی بۆ وەبەرهێنان".

بڕیارەکەی بانکی ناوەندی دوای ئەوە هات کە لەئێستادا پرۆسەی وردبینی بۆ کارەکانی ئەو چوار بانکە دەکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکرێت، بەگوێرەی بڕیارەکەش ئەو بانکانە لە مامەڵەکردنیان بە دینار دەتوانن بەردەوام بن.

پێشوتریش سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندبو، لەئێستادا پرۆسەی وردبینی لەسەر کارەکانی شەش بانک دەکرێت و بەوهۆیەش مامەڵەکردنی بانکی ناوەندی لەگەڵ ئەو بانکانە راگیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×