هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکراکرا
  2022-11-07       501       

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەشێکی هۆکارەکەشی پەیوەندی بە هاتنی وەرزی سەرماوە هەیە.

ئاوێنە: نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، راگەیاند، “نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان کێلۆی بە سێ هەزار و 800 دینار دەفرۆشرێت، ئەمەش پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە و پێشتر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،” وا وەرزی سەرما دەستیپێکردووە، هەر خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەری شەوانە پێویستە نزیکەی 30 بوتڵ غاز بۆ گەرمکردنەوەی کێڵگەکانی دابین بکات، جگە لە بەرزی نرخی عەلەف و جیاوازی نرخەکەی لەگەڵ هەولێر”.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە پێشتر لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارایی و ئابووری قسەمان کردووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ کام لەو بەڵێنانەی پێمان دەدرێت جێبەجێناکرێت، تەنها زەرەرمەندی ئەمەش خاوەن کێڵگەی پەلەوەرییەکانە، بەشێکیان هاتوونەتە حاڵی مایەپوچبوون بەڵام هیچ لایەنێک بە هانایانەوە نایات”.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×