ئاسایشی سلێمانی وردەكاریی كوشتن و برینداركردنی سێ تیرۆریست لە سەنگاو ئاشكرادەكات
  2022-11-07       514       

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، گروپێكی تیرۆریست كە لە سێ كەس پێكهاتون و ویستویانە حەشارگەیەک لە سنوری سەنگاو بونیادبنێن بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم، شوێنەكەیان ئاشكراكراوەو لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستیگركردنیاندا روبەڕوی هێزەكانی ئاسایش بونەتەوەو دوانیان كوژراون و یەكێكیان كە ژنە بە برینداری دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی رۆژی ٣/١١/٢٠٢٢ سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بەمەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن .ھێزەکانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە کە دوای دڵنیابون و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوانبارەکان دەستیپێکرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەشەوی ٦/٧ی ١١ی ٢٠٢٢ لە شاخی ئاشداخ لەنزیک گوندی کچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان روبەڕوی ھێزەکانمان بونەوە، پاش ٣٠ خولەك توانرا ھەردو تیرۆریست (ک، س م) و ( م ، ع ، م ) بکوژرێن و تیرۆریست (ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربکرێت."

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەمشێوەیە زانیاری لەبارەی ئەو سێ كەسەوە خستۆتەڕو:

١-تێرۆریستی کوژراو (ک، س م) موالید (١٩٧٥) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕینە، خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبوەو بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوەو پیلانیان ھەبوە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە.

2.تێرۆریستی کوژراو (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین موالید ١٩٩٨، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی ( ش ، ن ، ع ) ئەندامی گروپەکە بوە.

ھەردوکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بوە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .

٣- تێرۆریستی بریندار (ش ، ن ، ع) کە رەگەزی ژنەو هاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م) بەھەمان شێوە فکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتوەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبوە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستییەکان .

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×