یەكێتی: 30 ئەفسەری پارتی لە كەركوك پەیوەندییان بە ریزەكانمانەوە كرد
  2022-11-07       746       

مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە كەركوك، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، 30 ئەفسەری ناو پارتی پەیوەندییان بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی مەڵبەندی دوی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەند، پێشوازیکرد لە زیاتر 30 ئەفسەرو فەرماندەی سەربە پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکور، کە "بەھۆی پەراوێزخستنیان، لەنێو پارتییەوە پەیوەندییان بە ریزەکانی (ی.ن.ک) کرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە کۆبونەوەیەکدا، بەئامادەبونی سەرباز ساڵەیی، لێپرسراوی کۆمیتەی پۆلیسی نەوت بەڕێوەچو، "لێپرسراوی مەڵبەند بەگەرمی بەخێرھاتنی لەو ھەڤاڵانە كرد و رایگەیاند: یەکێتی ماڵی ھەمو تێکۆشەرو نیشتمانپەروەرێکە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×