"یەکێتی گۆڕانکاری لەژمارەک لەمەڵبەندەكانیدا دەکات"
  2022-11-07       1056       

سەرچاوەیەك لە مەڵبەندی هەولێری یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند"یەکیتی نیشتمانی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی كادیرەكانی نێوخۆی، گۆرانکاری لە ژمارەک لە مەڵبەندەكانیدا دەكات."

ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكدا بۆ ئاوێنە وتیشی"دوابەدوای دروستبونی ناڕەزایەتی کادرەكانی ئەو حزبە لە بەشێك لە مەڵبەندەکانی رێكخستنی یەکیتی و هەروەها لەبەر زۆری ناڕەزییەکان، یەكێتی بریاری داوە لەم نزیکانە ژمارەک لێپرسراوی مەڵبەند لابدا لەناویشاندا هەریەک لە لیپرسراوانی مەڵبەندەکانی هەولێرو راپەڕین و سۆران و گەرمیان و چەمچەماڵی تێدایە."

بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارەكە دوای ئەوە دێت كە ناڕەزایەتی زۆر لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندەكانەوە بۆ هەریە لە مەكتەبی رێكخستن و بۆردی كاروباری یاسایی بەرزكراوەتەوە.

دوای تۆمارکردنی نارەزایی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی مەلبەندەکان بۆهەریەک لەمەکتەبی رێکخسین وبۆردی کاروباری یاسایی.

جەختیشی كردەوە كە بڕیارەكەی یەكێتی كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكی داهاتودا جێبەجێ بكرێت، لەپێناو "دورنەكەوتنەوەی كادرە ناڕازییەكانی حزبەكەدایە."

بەهۆی گۆڕانكارییەكانی نێو ئۆرگان و مەڵبەندەكانی حزبەكە لەماوەی رابردودا، رەخنەو ناڕەزایەتی لە سنوری هەندێك لە مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دروست بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×