سەعدی پیرە: پارتی کارێکی باشیکرد لێنەگەڕا ئەوانەی لە یەکێتی و گۆڕانەوە چونەتە ریزەكانی دەربچن
  2022-11-07       1145       

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند، پارتی "كارێكی باش"ی كرد لێنەگەڕا لە كۆنگرەی 14، ئەوانەی لەنێو یەكێتی و گۆڕانەوە چونەتە نێو ئەو حزبە، بۆ كۆمیتەی ناوەندی دەربچن.

ئاوێنە: بەشێك لەو بەرپرسانەی گۆڕان و یەكێتی كە لەماوەی رابردودا پەیوەندییان بە پارتییەوە كردبو، بەشداریان لە کۆنگرەی 14ی ئەو حزبەدا كردو هەندێکیشیان خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی كاندید کرد، بەڵام هیچیان دەرنەچون.

 لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە روداوی راگەیاند، پارتی "کارێکی باشی کرد کە لێنەگەڕا ئەوانەی لەنێو یەکێتی و گۆڕان چونەتە ناوی دەربچن و هانی خەڵک نادەن لەو سەنگەر گۆڕينە."

وتیشی"من ئەوە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسێک ناڵێم، بەپێچەوانەوە لەبەر هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لێنەگەڕان ئەوانە دەربچن، بۆ ئەوەی نەبێتە نەریت خەڵک لەپێناوی پۆست و پلە خەریکی سەنگەر گۆڕین بێت. ئەو کارەی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی، کارێکی نیشتمانی زۆر باش بو کە نەیانهێشت ئەوانە دەربچن، هەڵسەنگاندنی من بۆ ئەوان ئەوەیە کە هەڵوێست و نیشتمانپەروەریی بوە نەک کاری بەرژەوەندیی کەسی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×