بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێویستیان بە ژمارەیەک کارمەندی ژمێریارە بەشێوەی رۆژانە کار بکەن.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هه‌لی وەرگرتنی ژمارەیەک کارمەندی (ژمێركار) بۆ کاروبارى فرۆشتنی ووزه به‌شێوه‌ی رۆژانه راده‌گه‌یەنین، دوا وادەش بۆ وەرگرتنی سیڤی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەبێت ".
کارەبای سلێمانی داوا له‌ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان لە به‌شه‌كانی (کارەبا و ئایتی و ژمێریاری) دەکات، ئەوانەی ئارەزووى کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا، سه‌ردانی پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى بکەن لە پشتی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ وەرگرتنى زانیارى و مەرجەکانى کارکردن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
gdes.kargery@gmail.com
یاخود (CV)ییەکان ببەن بۆ پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى