نه‌وه‌ی نوێ: خراپی دۆخی حوكمڕانی هه‌رێممان گه‌یانده‌ ئه‌مریكا
  2022-11-08       445       

شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە کارین برۆنسۆن بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی نەوەی نوێیان کرد و لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا پێشوازی لێکرا.

ئاوێنە:  دیداری شاندەکەی ئەمریکا و نەوەی نوێ تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراق کرا، نەوەی نوێش خراپی دۆخی هەرێم و پاشەکشەی دیموکراسی و خراپی دۆخی حوکمرانی هەرێمیان گەیاندە شاندە باڵاکەی ئەمریکا.

ئەمساڵ بۆ چەندەمین جارە شاندی باڵای ئەمریکا سەردانی بەرپرسانی نەوەی نوێ بکەن، پێشتریش یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاتی سەردانی بۆ عێراق پێش سەردانی بەرپرسانی هەرێم و پارتی و یەکێتی سەردانی نەوەی نوێی کرد و دۆخی عێراق و هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەکانیان تاوتوێکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×