سودانی و حەلبوسی کۆبوونەوە و چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵییان تاوتوێکرد
  2022-11-08       242       

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر چەند دۆسیەیەکی سیاسی و خزمەتگوزاریی و یاسایی کە بۆ هاووڵاتیان گرنگن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری لەپێناو ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×