کادیرێكی پێشكه‌وتوی پارتی له‌وه ده‌كات، كۆنگره‌ی پارتی سه‌ركه‌وتوو و گرنگ بوو، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه بوو كه هه‌موو كادیران به سه‌ربه‌رزی و به یه‌ك چاو كۆنگره‌یان سه‌ر خست و ئه‌و قسانه‌ی سه‌عدی پیره‌ش له‌سه‌ر كۆنگره‌ی پارتی ده‌یكات، له روانگه‌ی عه‌قڵی ته‌سكی حزبیی خۆیانه‌وه‌یه.
ئاوێنه: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندوه، پارتی کارێکی "باشی"کرد کە لێنەگەڕا لە کۆنگرەی 14دا ئەوانەی لەناو یەکێتی و گۆڕان چوونەتە ریزەکانی دەربچن و هانی خەڵکیان نەدا لەو سەنگەر گۆڕینە.
لە بەرامبەردا ئاورینگ شێخ عه‌لی، کادیری پێشكەوتووی پارتی و یاساناس، بۆ (میدیایه‌كی پارتی) وتی: "هەموو مرۆڤێك لەنێو پارتیدا ڕێزلێگیراوە و سەركردەیە، مەرج نییە ئەو كەسە پۆست و پلە و پایەی هەبێت، زۆر كه‌س هه‌یه له حزبه‌كه‌ی كاك سه‌عدی پیره دێته ناو پارتی و هیچ پله و پۆستێكی ناوێت، تەنیا ئه‌وه نه‌بێت شكۆی نه‌شكێنرێت و تۆمه‌تبار نه‌كرێت به شتی لابه‌لا، هه‌ر حزبێك بێحورمه‌تی به‌رانبه‌ر به كادیرانی خۆی بكات، دواجار له حزبه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه، قسه‌كانی كاك سه‌عدی ترسه له‌وه‌ی كادیرانی دیكه بێنه ناو پارتی، ده‌یه‌وێت به‌و قسانه رێگری بكات له‌وه‌ی، خه‌ڵكی دیكه نه‌یه‌نه ناو پارتی و فه‌رهه‌نگی ترس بڵاو بكاته‌وه، ره‌نگه كاك سه‌عدی به‌م جۆره‌ی ئێستا له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆی ئاسوودە بێت، چونكه راهاتووه، بەڵام كادیرانی دیكه‌یان ئه‌و بێحورمه‌تییه قبووڵ ناكەن كە پێیان ده‌كرێت، بۆیه دێنه ناو پارتی.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”سەعدی پیرە با تۆزێكی تێدا بێڵێتەوە، رەنگە ڕۆژێك ئەگەر دەرگای لێ بكرێتەوە ئەویش ببێتە پارتی، زۆر سه‌ركرده و مه‌كته‌بی سیاسی‌یان هه‌بوو دژایه‌تی پارتییان كرد، كه‌چی ئێستا گه‌یشتنه ئه‌و باوەڕه‌ی له‌ناو پارتی رێزلێگیراون، نه‌ك به‌هۆی ململانێی حزبییه‌وه له‌ناو خۆیاندا بكوژرێن، یان سووكایه‌تییان پێ بكرێت.“
ئەو کادیرەی پارتی وتیشی: ”كۆنگرەی پارتی و شێوازی دیاریكردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی لای ئەندامانی كۆنگرەی پارتی، لە عەقڵی تەسكی سەعدی پیرە و هاوشێوەكانی گەورەترە و ئەوانەیشی بوونەتە پارتی، جیاوازییان لەگەڵ پارتییەكانی دیكە پێ ناكرێت. هەروەها جەنابی سەرۆک فەرمووی، ئێمە هیج ئەندامێکی خۆمان لێ زیاد نییە.“
جەختیشی كردەوە: ”هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسییە و هەموان بە سینگێکی فراوان ئەنجامەکەیان قبووڵە، ئەسلەن پارتیبوون خۆی لە خۆیدا گەورەترین پلە و دەستکەوتە، بەڵام کاک سەعدی ئێوە دەتانەوێت شکستی کۆنگرەی خۆتان و هەموو ئەو كێشانەی بەدوایدا هاتن، بەو هێرشانە بشارنەوە، ئەوەتا خۆتان لەناو خۆتان لەبەرچاوی هەموو خەڵك یەكتر تەسفییە و تیرۆر دەکەن.“