حكومەتی هەرێم لە 50%ی قەرزی بچوكی ئەو كەسانە خۆشدەبێت كە كۆچی دواییان كردووە
  2022-11-08       291       

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی دەربڕی بە لێخۆشبوونی 50% بۆ ئەو كەسانەی قەرزی بچووكیان وەرگرتووە و كۆچی دواییان كردووە، بەڕێوبەری پرۆژەكەش داوا لە كەسوكاریان دەكات سەردانی بنكەكانیان بكەن.

ئاوێنه‌: نەهرۆ جەوهەر بەڕێوەبەری كارگێڕیی سندوقی پشتیوانیی پرۆژە بچوكەكانی لاوان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی دەربڕیوە لێخۆشبوونی 50% بۆ سودمەندانی كۆچكردوو دەربكات كە قەرزی بچووكیان وەرگرتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەو سودمەندانە دەكەنەوە كە قەرزی بچووكیان وەرگرتووە و كۆچی دواییان كردووە، بە زووترین كات سەردانی نووسینگە و بنكەكانی قەرزی بچووك لە شار و شارۆچكەكان بكەن و بەڵگەنامەی كۆچكردن و داواكاریی لێخۆشبوون پێشكەش بكەن بە مەبەستی لێخۆشبوونی قەرزەكەیان.

پێدانی قەرزی بچووك لەساڵی 2011 دەستی پێ كرد كە یەك ملیۆن تاوەكو 15 ملیۆن دینار بوو، زیاتر لە 8 هەزار كەس سودمەندبوون لەو قەرزە، مەرجیش بۆ وەرگرتنی ئەوە بوو كە تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 35 ساڵیدا بێت و خاوەنی بیرۆكە بێت و بێكار بێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×