دوای ئەوەی دوێنێ دوشەممە، بەرپرسی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە كەركوك، رایگەیاند، 30 ئەفسەری ناو پارتی پەیوەندییان بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد. لیژنەی ناوچەی هێزەكانی ناوخۆی پارتی دەڵێت، "ماڵی قەڵب سەر بە ساحێبییەتی."
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌ی ناوچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆی پارتی رایانگه‌یاندوه، "ئه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوی یه‌كێتی له كه‌ركوك بڵاوی كردوه‌ته‌وه راست نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه كه گوایه پەیوه‌ندییان به یه‌كێتییه‌وه كردوه، دوای خیانه‌تی ئابڕوبه‌ری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وێ بون و وره‌یان روخا، بۆیه ئێسته خۆیان داوه‌ته پاڵ خیانه‌تكاران."
لیژنەی ناوچەی هێزەكانی ناوخۆی پارتی وتویەتی"دوان له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ بون به ناوه‌كانی رائید ئه‌شره‌ف و نه‌قیب كامه‌ران پێشتر یه‌كێتی بونه و له ساڵی 2007 هاتونه‌ته ریزی پارتییه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی شه‌خسیان نه‌بوه چووه‌وه ناو یه‌كێتی."
هەروەها وتوشیەتی"ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به ساحێبیه‌تی."