دوای ئەوەی 6ـی 11ـی 2022، ماوەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، هەریەکە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەسلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند. سەرەتای ئەم هەفتەیەش 12 پەرلەمانتار کە بریتی بوون لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ ڕایانگەیاند بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەن و لەدەرەوە چاودێری کاری پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەمە بووە هۆی جۆرێک لە ڕەخنە و بەشێک دەیانپرسی بۆچی دەستییان لە کارنەکێشاوەتەوە یا باسی دەسبەرداربوون لە موچەکانیان ناکەن؟
ئاوێنە: لەو بارەیەوە، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "شتی وانییه بڵێن حساب بانكی داده‌خه‌ین و مووچه وه‌رناگرین، وه‌كو 12 كه‌سه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌شێوه‌ی جیا جیا، ئێمه وه‌كو فراكسیۆن مووچه‌كه وه‌رده‌گرین و نایگێڕینه‌وه بۆ ئه‌م حكومه‌ته، بڕیارمانداوه ئه‌و مووچانه‌مان كۆده‌كه‌ینه‌وه به ئاماده‌بوونی ڕاگه‌یاندن و بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یده‌ین به خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌خۆش و په‌كکه‌وته‌ی ئه‌م وڵاته، یه‌ک دیناری بۆخۆمان ناگێڕینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بزانن كه ئێستا ئێمه بایكۆتمان كردووه نه‌ڵێن له ماڵه‌وه دانیشتوون و مووچه وه‌رده‌گرن، ئێمه ئێستا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بڕیاره‌مانداوه، حزب بڕیاریداوه شتێكمان بداتێ هه‌رئه‌وه‌نده پێی بژین."
سەبارەت بەوەی وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری بایكۆتكردنی كاره‌كانی په‌رله‌مانتاندا له‌دوای 6-11 وه ڕاتانگه‌یاندووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئایا بۆچی ئێوه ده‌ستان له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داوه به ئێوه كه ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانی بكێشنه‌وه یاخود بمێننه‌وه؟ عەبدولستار مەجید دەڵێت، "ئێمه 12 په‌رله‌مانتارین له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، به‌ڵام وه‌كو به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له‌دوای زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتینه ئه‌م بڕیاره كه ئێمه له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه و بایكۆتی ده‌كه‌ین، وشه‌ی كشانه‌وه زیاتر هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ده‌ربڕینه له بچڕاندن و دووركه‌وتنه‌وه له واقعێكی سیاسی خراپ و گه‌نده‌ڵ و نایاسایی، دووه‌م، بایكۆت كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هه‌یه هه‌ردووكیانمان به‌كارهێناوه و هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م ئێمه كراوه‌یه ڕه‌نگه هه‌بێت نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاده‌ست كردبێت".
ئاماژە بەوەشدەکات، "زۆر ئاساییه به‌لامانه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ین به‌ڵام بیرمان لێكرده‌وه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه و واقعه‌ی ئێمه ئایا ده‌سه‌ڵات 20 په‌رله‌مانتاری تر بێنه جێگه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه و یه‌كی مانگی 8 ملیۆنیان پێبده‌ن ئایا ئه‌مە كارێكی دروسته ئۆپۆزیسۆن بیكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵک؟ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار ده‌ست له‌كار بكشێنێته‌وه به‌پێی یاسا خانه‌نشین ده‌بن بۆیه ئێمه ته‌ماشای بارودۆخ و واقع ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ناڕازی به‌هێز، وه له قۆناغی ئاینده‌دا چی پێویست بێت ئێمه ده‌ست كراوه‌ین، هه‌ر هه‌ڵوێستێكیش به‌لامانه‌وه ئاساییه ده‌ریببڕین كه كاریگه‌ری هه‌بێت و به قازانجی خه‌ڵک و كۆمه‌ڵگه ته‌واو ده‌بێت."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی ده‌ست له‌كارناكێشنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌ربكرێن بەپێی ئەوەی لەماددە یاساییەکە هاتووە کە ئێوە سێ دانیشتن ئامادەنەبوون ئەندامێتی لەدەست دەدەن؟ عەبدولستار مەجید دەڵێت، "ئێمه خۆمان به‌جێمان هێشتووه ئیتر له‌كۆی ده‌ربكرێن! به‌پێی خودی یاساكه له خاڵی یه‌كه‌م دامه‌زراوه و ئه‌ندامه‌كانیشی شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات كاتێک ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت."
ئایا ئەمە واتەی ئەوەیە هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌ندامێتیان له‌ده‌ستداوه له‌دوای 6-11؟
عەبدولستار مەجید ئاشکرایدەکات، "به‌پێی ئه‌م یاسایه بێت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه په‌رله‌مان مه‌حكومه چۆن ئێمه دادگایی ده‌كات ئێمه ئه‌و دادگایی ده‌كه‌ین به‌پێی هه‌موو ده‌ستور و یاساكان یه‌ک به‌ڵگه‌ی لاوازمان بۆ بهێننه‌وه كه پاڵپشتی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بكات، كاتێک كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر بچێت ئه‌وكاته ئێمه ڕازین ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ركاتێک ئێمه غائب بووین با بیخاته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چاوی خه‌ڵكی خستۆته‌سه‌ر مووچه‌كه، دوو ڕێگه هه‌یه كه مووچه ببڕدرێت یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه (اقاله-ده‌ربكرێت له‌كاره‌كه) ئه‌وه خانه‌نشین نابێت و مووچه‌كه‌شی ده‌بڕدرێت، دووه‌م، به‌نامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌نی فه‌رمیه‌وه داوابكات و بڵێت من ئه‌و مووچه‌ی خۆم ره‌تده‌كه‌مه‌وه و مووچه‌م ناوێت كه حكومه‌ت كۆتایی پێهێنا مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت و ته‌واو، به‌ڵام شتی وانییه بڵێن حساب بانكی داده‌خه‌ین و مووچه وه‌رناگرین، ئه‌م پارانه كۆده‌بێته‌وه ده ساڵی تریش بێت نه‌وه‌كانی دێن و ده‌توانن بڵێن پاره‌ی باپیرمان بهێنن كه كاتی خۆی حسابی هه‌بووه و پاره‌كه‌مان بده‌نێ. ئه‌و پاره‌یه دێته‌سه‌ر حسابی من هه‌تا من مابم كه نه‌مام به‌پێی یاسای عێراقی بۆ ئه‌م بابه‌تانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت واته نه‌وه‌ی من و میراتگرانی منیش بۆیان هه‌یه بچن یه‌خه‌ی حكومه‌ت بگرن و به یاسا ده‌توانن ئه‌و پارانه‌ی من كه هاتۆته‌سه‌ر حسابه‌كه‌م به‌حساب حسابم داخستووه هه‌مووی له حكومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه."