ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانى‌و تیمى یه‌كێتى له‌حكومه‌ت جگه له‌دوو وه‌زیرى، به‌شداریی ناكه‌نه‌وه.
ئاوێنە: چوارشه‌ممه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامده‌دات، له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕابردوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه 26ى مانگى ڕابردوو ئه‌نجامدرا، قوباد تاڵه‌بانى‌و تیمه‌كه‌ى به‌شدارییان نه‌كرد جگه له‌وه‌زیرى ڕۆشنبیریی‌و پلاندانان.
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مانشێوه ته‌نها ئه‌و دوو وه‌زیره‌ى یه‌كێتى به‌شداریی له‌كۆبونه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه له‌شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى ئاشكرایكردوه، نیگەرانن لەسەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران‌و تاوەکو نیگەرانییەكان نەڕەوێندرێنەوە، بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن.