پۆلیسی هەولێر: ژنێك بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
  2022-11-09       388       

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، لە گەڕەكی ئاشتی شاری هەولێر، ژنێك بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، شەوی ڕابردو لە گەڕەکی ئاشتی سنوری شاری هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بەناوی (د. ع. ا.) دەستگیرکرد بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەرو چەند شوشە پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو چەندین دەنکە حەبی تڕامادۆڵدا گیرا."

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ناوبراو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەشی نەهێشتنی تاوانی ماددە هۆشبەرەکان کرا تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×