به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، بارانبارین سەرەتا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەکی کەم هه‌یه، سبه‌ی پێنجه‌ممه‌ش سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، بارانبارین سەرەتا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەکی کەم لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی تر هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایى با لەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با باشوری خۆرئاوا دەبێت.
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێش‌و، خێراىی بالەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى