کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا له هه‌ولێر لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس کۆبوەوە بۆ قسەکردن دەربارەی پانتایی کاری راگەیاندن و یه‌كێك له به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه شه‌هێن وه‌هاب، په‌یامنێری خه‌ندان بو، ئەمریکا ده‌ڵێت، راپۆرتی هەواڵیی نیگەرانکەری لەسەر پێشێلکاریی ئازادیی ڕاگەیاندن به‌ده‌ستگه‌یشتوه.
ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا له هه‌ولێر لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس کۆبوەوە بۆ قسەکردن دەربارەی پانتایی کاری راگەیاندن و ئازادیی ڕادەربڕین و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕۆژنامەنوسان و ناوەندە میدیاییەکان ڕوبەڕویان دەبنەوە، تیایدا شه‌هێن وه‌هاب، په‌یامنێری خه‌ندان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربو.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاپۆرتی هەواڵیی نیگەرانکەری لەسەر پێشێلکاریی ئازادیی ڕاگەیاندن لە ماوەی ئەم ساڵی ڕابردووەدا بەدەست گەیشتوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و پێیوایە پێویستە ڕۆژنامەنوسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بە ترس لە تۆقاندن و تۆڵەلێسەندنەوە و هەراسانکردن".