وەزیرێکی یەکێتی: نیگەرانییەکانی قوباد تاڵەبانی زۆرن
  2022-11-10       696       


د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نیگەرانییەکانی قوباد تاڵەبانی زۆرن و دەبێت چارەسەر ببن".

ئاوێنه‌: دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نیگەرانییەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، "نیگەرانییەکان زۆرن و دەبێت کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر بکرێن".

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد "چارەسەری کێشەکانیش دەکرێن".

رۆژی چوارشەممە 09-11-2022 بۆ دووەمجار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی نەکرد، هەروەها هەریەکە لە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری رۆشنبیرییش بەشداریی کۆبوونەوەکەی دوێنێیان نەکرد. 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×