هاتوچۆی هەولێر: ئەم شەقامە سەرەکییە بۆماوەی سێ مانگ دادەخرێت
  2022-11-10       340       

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە هەردوو سایدى شەقامى ٣٠ مەترى بۆ ماوەى ٩٠ ڕۆژ دادەخرێت.

ئاوێنه‌: هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێ هەینییەوە، هەردوو سایدی شەقامی ٣٠ مەتری لە ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران نزیک کونسڵخانەى فەڕەنسا تاوەکو نزیک مزگەوتى حاجى حسێن بۆ ماوەى ٩٠ ڕۆژ دادەخرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنەکە لە درێژەى کارەکانى تەواوکردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەڕۆى سندوقى شەقامی ٣٠ مەتری- ٦٠ مەترییە.

هاتوچۆ ئاگادارى هاوڵاتییانیش دەکاتەوە هاوڵاتییان وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن شەقامی ٦٠ مەتری بەکاربهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×