مه‌سرور بارزانى: ژیانی مامۆستاکانمان سەختە
  2022-11-10       307       

سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم زانیاریه‌ك له‌باره‌ى سیستمى خوێندنه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخى ژیانى مامۆستاكانمان سه‌خته‌"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "حکومەتەکەم پابەندە بەپشتیوانیکردنی نەوەی داهاتوو، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە".

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومه‌تى هه‌رێم لەڕێوڕەسی دابەشکردنی 20 زەمالەی خوێندنی گەنەڵ ئینێرجی تایبەت بەزانکۆی (ئەمریکی - کوردستان) كه‌ لەشاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو ڕایگەیاند، "زۆر خۆشحاڵم کاتێک دەبینم زۆر لەو خوێندکارانەی چاویان لەخوێندنێکی کوالێتی بەرزە ڕوو لەزانکۆی (ئەمریکی ـ کوردستان) لەشاری دهۆک دەکەن.

وتیشی:"حکومەتەکەم پابەندە بەپشتیوانیکردنی نەوەی داهاتوو، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە، مامۆستاکانمان دۆخیێکی سەختی ژیانیان هەیەو هەوڵمانداوە یارمەتیان بدەین‌و لەکاتی خۆیدا موچەیان پێبدەین".

ئاماژه‌ى به‌سیستمى دیجیتاڵى له‌هه‌رێمى كوردستان كردو ڕایگه‌یاند، "پێویستە بەدیجیتاڵکردن وەک کلتورێک هەموو ڕای گشتی بەکاریبهێنێت، بەتایبەت گەنجان‌و خوێندکاران‌و دەرچوەکانمان، چونکە  ئەم سیستەمی بەدیجیتاڵکردنە وادەکات هەرێم ببێتە بەشێک لەئابوری جیهانی، بۆ ئەمەش ئێمە پێویستمان بەئەزمون‌و فێرکاری خوێندنگەو زانکۆکانی هاوبەشەکانمانە، بۆ ئەوەی لەسەدەی 21 دوانەکەوین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×