كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیا لە هەرێم راگەیەندرا
  2022-11-10       369       

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی توركیا لە ناوچەكانی خابور، زاپ و خواكورك راگەیاندو دەشڵێت، سێ گەریلا لە خابور شەهیدبون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 27ی مانگی رابردو، لە گۆڕەپانی شاخی هەكاری لە جەنگی خابور، لە چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزێكی سوپای توركیا، 12 گەریلا كوژران و 8ی دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو چالاكییەدا، "لە ئەنجامی شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا هاوڕێیانمان سیپان، جەسور و رۆژگر کە بەبێ ترس چونە سەر دوژمن و گورزی یەکەمیان لێدان، تا کۆتا هەناسەیان بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهیدبون."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە دوێنێ 9ی 11، لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلادا دژبە بە هێزێكی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، سەربازێكی دیكەی توركیا كوژراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەر دوێنێ لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لەناوچەی خواكورك، دو سەربازی توركیا كوژراون و سەنگەرێكی سوپاكەش روخێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×