عەتا سەراوی: پارتی برازایەكمی لە ئاسایشی هەولێر زیندانی كردوەو وەك كارتی سیاسی لەدژم بەكاری دەهێنێ
  2022-11-10       960       

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، پاراستنی پارتی هەشت مانگە برازایەكییان "بە پلان رفاندوە" كە كوڕی فەرماندەی شەهید حەمە سەراوییەو لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرییان كردوەو وەك "كارتێكی سیاسی" لەدژی من بەكاری دەهێنن و داوایان كردوە "یان سەرۆك عەشیرەت و كەسوكارەكەم بچنە سەر گۆڕی بارزانی یان خۆم تەلەفۆن بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بكەم ئینجا ئازادی دەكەن."

ئاوێنە: عەتا سەراوی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تیدا، لەبارەی كێشەكانی یەكێتی و پارتی رایگەیاند"كێشەی ئێمەو پارتی تەنها ئیدارەدانی هەرێم نییە، ئەوان بە شێوازێك شەڕی یەكێتی دەكەن تا سنوری ئەوەی هەشت مانگە "برازایەكی من لەلایەن پارستنەوە بە پلان رفێندراوەو بردویانەو لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەریان كردوە."

عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەدا كە برازاكەی بەناوی سورێن، كوڕی فەرماندەی شەهید حەمە سەراوییە كە لە شەڕی ئەنسارولئیسلام شەهید بوەو شوێنی كارەكەی ئاسایشی شارەزور بوە.

وتیشی"هەشت مانگە لە ئاسایش لە زیندانە، بڕیاری دادگای پێداچونەوە هەیە كە دەڵێت، بینێرنەوە بۆ شوێنی كاری خۆی كە ئاسایشی شارەزورە."

ئەوەشی خستەڕو"ئەگەر بابەتی یاساییە با بیدەنە دادگا. بەڵام ئەوان وەك كارتێكی سیاسی دژ بە من بەكاریدەهێنن بۆ سازش. ئەوانەی هاتون بەو شێوازە نێودەنگیرییان كردوە، پێموتون با تەرمەكەیم بۆ بنێرنەوە. ئەوكات منیش قسەیەكم دەبێت."

عەتا سەراوی وتی، هەردو جێگرانی سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی پەرلەمان و چەند بەرپرسێكی دیكە ئاگاداری ئەو كەیسەن.

لەبارەی ئەوەی پارتی پەیامیان چی بوە بۆی، عەتا سەراوی وتی"وتویانە سەرۆك عەشیرەتەكەت كە ئامۆزامە لەگەڵ كەسوكارەكەت بینێرە سەر گۆڕی بارزانی، برازاكەت بۆت ئەنێرینەوە، یاخود ژمارە تەلەفۆنی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیان بۆ هێناوم وتویانە خۆت تەلەفۆنیان بۆ بكە بەریدەدەن."

وتیشی"ئەمە چ ئەخلاقێكە، ئەمە وەكو پەیامێك بۆ كاك مەسعود دەڵێم، ئەگەر خۆیان ئاگایان لە شتی وایە ئەمە كارەساتە. ئەمەیان كردوە بە بارمتە بۆ شەڕی دەرونی من."

هەروەها وتیشی"من جگە لە ركابەری سیاسی لەگەڵ پارتی هیچ شتێكی شەخسیم نییە. هەمو كورد ببێ بە پارتی، من تەنیا كەس ئەبم وەكو یەكێتی دەمێنمەوە كە لە لەسەدا 80ی سیاسەتی ئەم حزبەش بەهیچ جۆرێك لێی رازی نیم. ئەوەندەیان سازش كرد ئەم برادەرانەی ئێمە تا ئێستا پارتی بەو شێوازە مامەڵە دەكات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×