ئەو کوڕەی لەبەغدا دایک و دو خوشکی خۆی کوشت لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
  2022-11-11       385       

شانەى راگەیاندنى عێراق ئاشکرایکرد، ئەو کوڕەى سێ رۆژ لەمەبەر دایک و دو خوشکی خۆی لە بەغدا کوشت، لە هەرێمى کوردستان لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

ئاوێنە: شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانى ئاسایشی هەرێمى کوردستان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردوە.

تۆمەتبارەکە لە ناوچەى کازمییەى باکورى بەغدا تاوانەکەی ئەنجامدابوو

 بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کردوەو پێیڕاگەیاندوە، "ئەو تۆمەتبارە هەڵاتوە دەستگیرکراوە."

 شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیانووە کە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان بەندکراوە.

رۆژی 8ـی ئەم مانگە، لە ناوچەى کازمیەى باکورى بەغدا دایکێک و دو کچەکەی کوژران، بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، عەلى مەجید هاشم، کە کوڕی ئەو ماڵە بوە، بە تۆمەتی کوشتنیان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×