فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات كێشەی موچەی لیوای 20 چارەسەر بكرێت
  2022-11-11       631       

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا کێشەی موچەی لیوای ٢٠ چارەسەر بکرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فراكسیۆنەكە، دوێنێ پێنجشەممە، فراكسیۆنی یەكێتی داوایەکی رەسمی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردوەو سەرۆکی پەرلەمانیش نوسراوەکەی رەوانەی لیژنەی دارایی کردوە تا لە یاسای بودجەی گشتی عێراق کێشەکە چارەسەر بکرێ.

لیوای ٢٠ لیوایەکی سوپایە سەربە هێزە چەکدارەکانی عێراق و مەشق و راهێنانیان تەواوکردوەو هەمو کوردن تائێستا موچەیان بۆ نەبەستراوە، ئەم لیوایە بڕیارە لە هێڵەکانی تەماس لەنێوان پێشمەرگە و سوپا جێگیربکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×