تەرمی پەنابەرێکی کورد گەڕێنرایەوە کوردستان
  2022-11-11       382       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی ژنێكی 48 ساڵان كە لە سوید بە نەخۆشی كتوپڕ گیانی لەدەستدابو گەڕێنرایەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لەوێشەوە بۆ زێدی خۆی لە كەركوك بەڕێكرا.

ئاوێنە: دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بە ئامادەبونی نوێنەری دەزگاكەیان و کەسوکاری کۆچکردو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٣:٣٠خولەک، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی کرا لە تەرمی پەنابەرێکی کورد.

(نەجیبە هادی) تەمەن ٤٨ ساڵ کە ماوەی پێنج ساڵ بو وەک پەنابەر لە شاری بۆرۆسە لە وڵاتی سوید دەژیا بەنەخۆشی کتوپڕ گیانی لەدەستدابو، تەرمەكەی بە هاوكاری رەوەندی كوردی و ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لەلایەن دەزگای لوتكەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی .

دەزگای لوتكە وتوشیەتی، پاشان تەرمی ناوبراو بەرەو زێدی خۆی و بۆ لای کەسوکاری بۆ شاری کەرکوک بەڕێکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×