پارێزگاری كەركوك: بەبێ رێكاری یاسایی یان هەڵبژاردن ناكرێت لە پۆستەكەم لادرێم
  2022-11-11       641       

راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت رایگەیاند، بەبێ رێكاری یاسایی یاخود تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ناكرێت گۆڕانكاریی لە پۆستی پارێزگاری كەركوكدا بكرێت و لە پۆستەكەی لادرێت، چونكە وەك خۆی دەڵێت، من بەشێوەیەكی یاسایی نەك بە رێككەوتنی سیاسی، پارێزگاری كەركوكم.

ئاوێنە: راكان جبوری، شەوی رابردو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی عێراق لەبارەی لادانی لە پۆستەكەی، رایگەیاند"من بەشێوەیەكی یاسایی نەك بە رێككەوتنی سیاسی پارێزگاری كەركوكم، من جێگری پارێزگارێكی هەڵبژێدراو بوم و بەشێوەیەكی یاسایی پۆستی پارێزگارم وەرگرتوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو رێككەوتنە سیاسییەی كە هەیە هیچ بڕگەیەك نییە بۆ گۆڕینی پارێزگار، بەڵكو پێكهێنانی لیژنەیەك هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی كاری پارێزگارە بەوەكالەتەكان و پاشان بڕیاردان لەبارەیانەوە.

راكان سەعید جبوری، لە ئۆكتۆبەری 2017دا لەدوای گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و پاشەكشێی پێشمەرگە لەو ناوچانە، بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق كرایە پارێزگاری كەركوك بەوەكات كە پێشتر جێگری پارێزگار بو.

راكان جبوری لەمیانی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ میدیای رەسمی عێراق جەختیشی كردەوە كە بەبێ رێكاری یاسایی یاخود تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان، ناكرێت لە پۆستەكەی لادرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×