ژمارەی تەرمە دۆزراوەكانی قوربانیانی بەلەمە ژێرئاوکەوتوەکەی یۆنان گەیشتە 28 کەس
  2022-11-11       285       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، ژمارەی تەرمە دۆزراوەكانی قوربانیانی ئەو بەلەمەی كۆچبەران كە لەسەرەتای ئەم مانگە لە كەناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوت، گەیشتە 28 كەس كە دوایەمینیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دۆزرایەوە.

ئاوێنە: دەزگای لوتكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ژمارەی قوربانیانی روداوی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمەكەی كەناراوەكانی یۆنان بەرزبوەوە بۆ 28 قوربانی کە دواهەمینیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە کەناراوەکانی ئەلیکس کاریستۆس دۆزراوەتەوە کە تا ئێستا ناسنامەی دیار نییە.

وتوشیەتی، بەوەش تا ئێستا ژمارەی تەرمە دۆزراوەكان گەیشتوەتە 28 تەرم و دوێنێ تەرمی کۆچبەرێکی دیکە لە  کەناری مەرمەرە لە نزیک کاریستۆ دۆزرایەوە.

بەپێی قسەی دەزگای لوتكە، تا ئێستا 12 کۆچبەری روداوی ژێر ئاو كەوتنی ئەو بەلەمەی كۆچبەران، رزگار کراون کە دوان لەو کۆچبەرانە کوردن و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×