دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات
  2022-11-11       321       


نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک دەسەڵاتی داوە ئەنجومەنی راژە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی رێککارەکانی ئەو مامۆستایانە بکرێت.

ئاوێنه‌: سەڵاحەدین حاجی زەڵمی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەکرد:"سەرۆكی ئەنجوومەنی راژە، پێی راگەیاندووین كە مەسروور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێك دەسەڵاتی داوەتە ئەنجوومەنی راژە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست و لە ئایندەییەکی نزیکدا سەرجەم رێککارە کارگێڕی و یاساییەکان لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەئێستادا ئەنجوومەنی راژە سەقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارانەی پێویستە بۆ وانەبێژان بكرێت، جگەلەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ دامەزراندنی رێژەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی ئەو بوودجەی بەردەستە".

روونیشیکردەوە:" بە نزیکەی لە ئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژی لە هەرێمی کوردستان ٣٠ هەزار مامۆستایە و ساڵانەش ئەم ژمارەیە روو لە زیادبوونەوە، هەروەها بڕیاری دامەزراندنیان بەشێک لەو مامۆستایەنە دەگرێتەوە و ئەوەش بە گوێرەی خاڵبەندی دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×