فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە "زیندایکردنی ئەو کەسانەی خزمەتی سەربازی ناکەن" روونکردنەوە دەدات
  2022-11-11       636       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،  ئەو سزایانەی لە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ ئامادەکراون مەرج نییە لەلایەن لیژنەكانی ئاسایش و بەرگریی و یاساییەوە پەسەندبكرێت، دەشڵێت، بۆ ئەم قۆناغە زۆر ئاستەمە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەندبكرێت و جێبەجێبكرێت.  

ئاوێنه‌: هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیستمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆژەیاسایی سەربازی زۆرەملێ ئاماژەی بەوەکرد: " پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە خولی چوارەمدا ئامادەكراوە و ناكۆكی بەشێكی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بوو جگەلەوەش عێراق لەم قۆناغەدا چەندین گرفتی دیكەی هەیە كە ئەگەر پڕۆژەیاساکە پەسەندبكرێت تێچوویەكی دارایی زۆر دەكەوێتە ئەستۆی حكومەت كە ئێستا عێراق بەپێی داتاكان لە هێڵی هەژاریدایە و جگەلەوەش قەیرانی وشكەساڵی و كەمیی ئاویش هەڕەشەیە لەسەر عێراق باشترە ئەو بوودجەیە بۆ ئەو بوارانە تەرخانبكرێن نەك خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ."   

ئەوەشی خستەڕوو" ئەو بابەتەی باسی لێوەكراوە لە ئێستادا تەنها پڕۆژەیە كە گوایە سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە سەربازیی زۆرەملێ ناكەن، مەرج نییە وەك خۆی پڕۆژەكە دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی سەرجەم بڕگەكانی دەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن و ئەگەر بڕگەیەكی رەزامەندیی پەرلەمانتارانی لەسەر نەبوو ئێمە دەنگی پێنادەین و پەسەند ناكرێت”. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×