بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگهیهندراوێكی له بارهی ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سهر چهند چهكدارێك بڵاوكردهوه و رایگهیاند، پیلانێكی تیرۆرستانی داعشیان شكست پێهێناوه و دوو چهكداریان كوشتوون.
ئاوێنه: له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا هاتووه: پاش ئەوەی رۆژی 3ی تشرینی دووهمی 2022، سێ چهكداری داعش کە یەکێکیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ داعش و ئەنجام دانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تر بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن.
ئهوهشی وتووه: "ھێزەکانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە کەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوەنبارەکان دەستیپێکرد و لە شەوی 6 لهسهر 7ی تشرینی دووهم، لە شاخی ئاژداخ لەنزیک گوندی کچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەکاتی ھەوڵدان بۆدەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانمان بوونەوە پاش 30 خولهك توانرا ھەردوو تیرۆریست (ک، س م) و (م، ع، م) بکوژرێت و تیرۆریست (ش، ن،ع) بە برینداری دەستگیربکرێت".
زانیاری له بارهی سێ چهكدارهكهی داعشهوه:
1- تێرۆریستی کوژراو (ک، س م) موالید 1975 دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕینە، خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بە داعش داوەو پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە.
2- تێرۆریستی کوژراو (م، ع، م) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەکی راپەڕین موالید 1988، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی (ش، ن، ع) ئەندامی گروپەکەبووە ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
3- تێرۆریستی بریندار (ش، ن، ع) کە رەگەزی ژنە و هاوسەری تیرۆرست (م، ع، م) بەھەمان شێوە فکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستیەکان.