دواى ئه‌وه‌ى سوپاى پاسداران گه‌نجێكى كورد به‌بیانوى قاچاخچێتى ده‌كوژن ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌ناڕه‌زاییه‌كاندا ئۆتۆمبێلى سوپاى پاسداران ده‌سوتێنن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بەبیانوی هێنان و بردنی باری قاچاخ لەگوندی بێورانی خوارێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ناوچەی سەردەشت گەنجێکی گوندەکە بەناوی هێمن حمزە ناسراو بەهێن احمد حمە دەکوژن ، دوا بەدای ڕوداوەکە گرژی و ئاڵۆزی دەکەێتە نیوان سوپای پاسداران و خەڵکی ناوچەکە و سەرنجام دانیشتوانی ئەوگوندە ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران دەسوتێن.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه، دواتر بەشێکی زۆری دانیشتوانى گوندەکه بۆ وەرگرتنەوه‌ی تەرمی گەنجەکە ڕودەکەنە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت، چاوەڕوان دەکرێت گرژی زیاتر لەنیوان هاووڵاتیانی گوندەکەو سوپای پاسداران‌دا دروستببێت بار‌و دۆخەکە ئاڵۆزتربیت.
له‌زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له گوندى بێورانى خوارو بۆ سه‌رده‌شت كه‌س وكاره‌كه‌ى ڕوبه‌ڕووى هێزه ئه‌منیه‌كان و سوپاى پاسداران ده‌بنه‌وه‌و ته‌قه له‌كه‌س و كاره‌كه‌ى ده‌كه‌ن و خوشكێكى به‌ناوى ئامینه به‌فیشه‌ك بریندارده‌بێت و ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه چاوێكى ده‌ستداوه خوشكێكى تر‌ى به‌ناوى شیوه‌ن به تاپڕ ته‌قه‌ى لێكراوه‌و چه‌ند ساچمه‌یه‌ك له‌ناو جه‌سته‌ى به‌جێماوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران له‌دواى كوشتنى ژینا ئه‌مینى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و ووڵاته‌وه كه‌وتۆته دۆخێكى ناسه‌قامگیرو تا ئێستا به‌سه‌دان كه‌س كوژراون و برینداربوون و هه‌زارانیش ده‌ستگیركراون و كوشتنى به‌ناهه‌قى گه‌نجێكى تر‌ى كورد ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوانتر ده‌كات.