كۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە یەكەم كۆبونەوەی خۆیدا مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت
  2022-11-12       386       

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە یەکەم کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای كۆنگرە ئەنجامبدرێت و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێن.

ئاوێنە: هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دوای کۆنگرەی 14 بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، کۆبونەوەکە بۆ دیاریکردنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و چوار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و 15 بۆ 17 ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میکانیزمی دەستنیشانکردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە هەڵبژاردن دەبێت.

ر ۆژی 3ی تشرینی دوەمی 2022، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14ی خۆی لە دهۆک بەست، لە کۆنگرەدا مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە و هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردران. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×