پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
  2022-11-12       434       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆو سبەینێ بەگشتی ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، ساماڵ بێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەورو هەروەها پلەكانی گەرماش بەجێگیری بمێننەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیاو.پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هاوكات پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 24، سلێمانی: 22، دھۆک: 22، کەرکوک: 26، ھەڵەبجە: 24، سۆران: 20، گەرمیان: 28 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×