ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرادەكرێت
  2022-11-12       960       

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێی پارتی دیاریكران و ناوەكانیان ئاشكراكران.

ئاوێنە: ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێی پارتی لە 17 كەس پێكدێن كە تەنها یەك كەسیان ژنەو هەروەها هەشتیان پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بون و نۆ ئەندامیان نوێن.

بەگوێرەی میدیای رەسمی پارتی، ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێی پارتی كە لە كۆبونەوەكەدا دیاریكراون بەمجۆرەن:

فازڵ میرانی

 فواد حسێن

 هۆشیار زێباری

 ئازاد بەرواری

 مەحمود محەمەد

 رێبوار یەڵدا

 کەمال کەرکوکی

 زەعیم عەلی

 سیداد بارزانی

 ھێمن ھەورامی

 پشتیوان سادق

 ھیوا ئەحمەد مستەفا

 سەربەست لەزگین

 زاگرۆس فەتاح

 نەوزاد هادی

 ئامینە زیکری

 عەلی حسێن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×