جەعفەر ئێمینكی: ناوم لە لیستی پاڵێوراوان بۆ مەكتەبی سیاسی نەبو
  2022-11-12       706       

لەدوای ئەوەی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی كۆمیتەی ناوەندیی پارتیدا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دیاریكران، جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی وتی، ناوم لە لیستی پاڵێوراوان بۆ مەكتەبی سیاسی نەبو و ئەوەش بە "ئاسایی" دەزانم.

ئاوێنە: جەعفەر ئێمینكی كە پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بو، كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"ئەمڕو لە یەکەمین کوبونەوەی کومیتەی ناوەندیی پارتیمان بەشداربوین، لە بەشەکی کوبونەکە، هەڤالانی تازەی مەكتەبی سیاسی دیاریکران، پیروزبایی لە هەمویان دەکەین."

وتوشیەتی"ناوی من لە لیستی پاڵێوراوان نەبوە، من بەئاسایی دەزانم، گرنگ ئەوەیە پارتیمان بەهێزتر بێت، لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردو بەهەمو دڵسۆزی و خەمخۆری خزمەتی پارتیم کردوە، بەهەمان دڵسۆزی و گەرموگوڕی بەردەوام دەبین."

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی ناوەندیی پارتیدا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێی پارتی دیاریكران كە 17 كەسن و لەوانە تەنها یەك كەسیان ژنەو هەروەها هەشتیان پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بون و نۆ ئەندامیان نوێن.

ئەمەش ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێی پارتین:

فازڵ میرانی

 فواد حسێن

 هۆشیار زێباری

 ئازاد بەرواری

 مەحمود محەمەد

 رێبوار یەڵدا

 کەمال کەرکوکی

 زەعیم عەلی

 سیداد بارزانی

 ھێمن ھەورامی

 پشتیوان سادق

 ھیوا ئەحمەد مستەفا

 سەربەست لەزگین

 زاگرۆس فەتاح

 نەوزاد هادی

 ئامینە زیکری

 عەلی حسێن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×