‏‎بافڵ تاڵەبانی بۆ خوێندكاران: پشتیوانتان دەبم‌و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە
  2022-11-12       419       


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "‏‎پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەكانتان دەبم و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوەو كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت. داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لەپاراستنی ئاسایشی ئێوەو هاوكاریكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.".

ئاوێنه‌: چه‌ند ڕۆژێكه‌ خوێندكارانی‌ زانكۆو پەیمانگاكان له‌به‌شێك له‌شاروشارۆچكه‌كان خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و داوای‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌و دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانیان له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌په‌یامه‌كه‌ی‌ بافڵ تاڵەبانیدا هاتووه‌، "لەساڵی رابردودا بەدیداری یەكتر شادبوین و بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانم پێدان، بەخۆشحاڵییەوە زۆرینەی كێشەكانمان چارەسەركرد. ئێستاش بەبڕوای تەواوم بەرۆڵ و پێگەی ئێوە لەئێستاو داهاتوی وڵاتەكەماندا، بەڵێنتان بۆ دوپاتدەكەمەوە كە بۆ ئەمساڵی خوێندنیشتان، بەندە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵشپت و پشتیوانتان دەبین."

‏‎راشیگه‌یاندووه‌، "پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەكانتان دەبم و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت. داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لە پاراستنی ئاسایشی ئێوە و هاوكاریكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان."
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×