هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، "ئێمه كۆمه‌ڵێك ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، چونكه دو لایه‌نی ركابه‌رین، به‌ڵام ئاسایی نییه، پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوانمان نه‌بێت، پێویسته دانیشین، ئه‌و دۆسیانه‌ی هه‌ن تاوتوێیان بكه‌ین."
ئاوێنه: له‌باره‌ی سیاسه‌تی داهاتوی پارتی له‌گه‌ڵ حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتیی‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی، هێمن هه‌ورامی به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه، به‌شه‌كان یه‌كلاده‌بنه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگه داده‌نرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، پارتی سیاسه‌تی لاپه‌ڕه‌ی نوێی جێبه‌جێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی بكاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوێك بێته پێش "ئێمه دوو هه‌نگاو لێیان ده‌چینه پێش".
وتیشی، "ئێمه كۆمه‌ڵێك ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، چونكه دوو لایه‌نی ركابه‌رین، به‌ڵام ئاسایی نییه، پردی په‌یوه‌ندی له نێوانمان نه‌بێت، پێویسته دانیشین، ئه‌و دۆسیانه‌ی هه‌ن تاوتوێیان بكه‌ین. ئێمه به چاوی هاوبه‌شییه‌وه سه‌یری لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، به برا گه‌وره‌یی و بچووكی مامه‌ڵه ناكه‌ین، به‌ڵام له رووی ئه‌ركی نیشتمانییه‌وه، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریشیان له په‌رله‌مان نییه، به هاوبه‌شی خۆمان ده‌یانزانین."
هێمن هه‌ورامی داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كات ئه‌م ده‌رفه‌ته باش بقۆزنه‌وه، كه پارتی لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌وانیش لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه. "بۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێش هیچ هێڵێكی سوورمان نییه".