بڕیارە رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی نەمام لەژێر دروشمی “پەرژین بکە بە درەخت” لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
ئاوێنه: لەوبارەیەوە ڕزگار حەمەد بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و زیادکردنی ڕووبەری سەوزاییە لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی رێكخراوی مێرگ بەڕێوەدەچێت كە هاوكاربووە لە دابینكردنی خۆبەخش و چاڵ لە زۆرێك لە شوێنەكاندا، هاوکات نەمام لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بێبەرامبەر دابینکراوە.
پێشتریش لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامی ڕاگەیاند.