وەزارەتی خوێندنی باڵا: مانگانە نزیکەی پێنج ملیار دینارمان پێویستە بۆ دەرماڵە خوێندکاران
  2022-11-13       568       

سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی‌و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ده‌ڵێت، لەمانگی ئەیلولەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایکردووە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرماڵەی خوێندکاران نوێبکرێتەوە، دەشڵێت، ئەمساڵ مانگانە نزیکەی پێنج ملیار دیناریان پێویستە بۆ پاڵپشتیی دارایی [دەرماڵە] خوێندکاران.
 
ئاوێنه‌: د. توانا نەجەف، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا به‌میدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکەی ساڵی رابردوی تایبەت بەپاڵپشتیی دارایی خوێندکاران نوێبکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ بەشێک لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەنزیک باڵەخانەی پارێزگاری سلێمانی گردبونەوەو داواکاریی سەرەکییان بەیاساییکردنی دەرماڵەو دابەشکردنیەتی. هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لەخۆپێشاندەران کردو بەگازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دان، چەند خوێندکارێکیش بەو هۆیەوە تەندروستییان تێکچوو.
 
د. توانا نەجەف ئاماژەی بەوەداوه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردو مانگانە نزیکەی 7 ملیارو 250 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران تەرخانکرد بوو، بەڵام ئەمساڵ کەمتر لەو بڕەیان پێویستە کە نزیکەی 5 ملیار دینارە.

سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری کردووە بۆ ئەوەی لەبارەی دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندکارانەوە وەڵامبداتەوە.
 
بەوتەی د. توانا نەجەف، هەفتەی رابردو کۆبونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی دارایی لەسەر ئاستی وەزیرانی هەردو وەزارەتی و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و دیوانی خوێندنی باڵا، ئەنجامدرا لەبارەی ئەوەی چەند پارەیان پێویستە و چۆن کاربکرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی پارەی پێویست، هەروەک چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی دارایی و ئابووریین بۆ ئەوەی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیران بداتەوە و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێ لەوبارەیەوە دەربکات.
 
لەبارەی داواکاریی خوێندکاران بۆ داشکاندنی کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا دەڵێت، لەسەرەتای دەستبەکاربونی وەزیری خوێندنی باڵاو ئەم کابینەیەوە، لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بەکەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و خوێندنی ئێواران بەبڕی 45٪.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×